
ئیدیەم چیە؟
ئیدیەم بریتیە لە تێکەڵ کردنی وشەکان کە بە یەکەوە مانایەک دەبەخشن جیاواز لە مانای تاک تاکی وشەکان. بە سەیرکردنی ئیدیەم واتایەک دەبینیت لە وشەکاندا وە لە لایەکی تر وشەکان مانایەکی تریان هەیە. ئیدیەم بریتیە لە نیمچە رستە کە زۆربەی جار لە یاساکانی واتا و رێزمان لادەدەن. زۆرێک لە ئیدیەمەکانی زمانی ئینگلیزی هاوشێوەن لەگەڵ زاراوەکانی چەندین زمانی تر وە بۆیە لەوانەیە تێگەیشتنیان ئاسان بێت. هەندێک لە ئیدیەمەکان رستەی ئاسایی بوونە کە بە تێپەڕبوونی کات گۆڕانکاریان بەسەرهاتوە. بۆ نمونە : hold your horses بە مانای ئەوە دێت کە چاوەڕوان بە. ئەمە لە سەردەمی کۆنەوە بەکارهاتوە کاتێک کە کەسێک سواری ئەسپ بوایە پێیان دەگوت ئەسپەکەت رابگرە واتە چاوەڕوان بە.
پێکهاتەی ئیدیەمەکان:
زۆربەی ئیدیەمەکان شێوازێکی جێگیری رێزمانیان هەیە بۆ نمونە: hold your horse بە نامۆ یان هەڵە دەژمێردرێت. هەندێکی تر لە ئیدیەمەکان لە رێزمان لایان داوە وە بە شێوەیەکی گشتی بە هەڵە هەژمار دەکرێن. بۆ نمونە:
to be broken بە مانای ئەوە دێت کە شتێک شکاوە وەک لەم رستەیەدا :.
The lamp is broken and I cannot read anything.
لە کاتێکدا to be broke لە رێزماندا هەڵەیە بەڵام مانایەکی ئیدیۆماتیکی هەیە واتە هیچ پارەی نیە. بۆ نمونە:
.I am broke and I cannot go to a movie tonight
هەروەها لە ئیدیەمەکاندا دەتوانیت جێناوەکان بگۆڕیت. بۆ نمونە:
.I have to hold my horses here