top of page

پەندی پێشینان چیە؟
پەندی پێشینان بریتیە لە وتەیەک یان رستەیەک کە زۆرێک لە خەڵک دەیزانن. ئەم جۆرە وتانە هەمیشە وشە و مانای ژیری و راستگۆیی و رەوشت بەرزیان تێدایە کە لەسەر بنچینەی ئەزمون و تاقیکردنەوە دروستکراون. وە زۆربەی جار پەندەکان بریتین لە یاسا و رێسای گشتی کە دەبێت هەموو یان زۆربەی خەڵک پەیڕەوی بکەن وە پەندی پێشینان لە هەموو زمانێکدا هەن.
" پارە لەسەر دار شین نابێ یان ناڕوێت" بەمانای ئەوە دێت پێویستە بۆ بەدەستهێنانی پارە و ژیان هەوڵ بدەیت چونکە بە ئاسانی بەدەست نایەت. وە چەندین وتەی تری لەم جۆرە کە هەریەکە و ئامانجێک و واتایەک دەگەیەنن.
bottom of page