
فرمانی لێکدراو چیە؟
فرمانی لێکدراو بریتیە لە فرمانێکی دوو یان سێ بەشی. وە هەندێک جار پێی دەگوترێت فرمانی تێکەڵ. بریتیە لە لێکدانی فرمانێک لەگەڵ هاوەڵفرمان، فرمانێک لەگەل ئامرازی پەیوەندی، وە فرمانێک و هاوڵفرمان و ئامرازێکی پەیوەندی. لە وانەیە مانایەکی وشەیی هەبێت کە ئاسانە بۆ تێگەیشتن کە لە وشەکاندا دیار دەبێت کە بەکارهاتوون. وە لە وانەیە مانایەکی ئیدیۆماتیکی هەبێت کە تێگەیشتنی زەحمەتە بە سەیرکردنی وشەکان.
١- فرمان و هاوەڵفرمان ( run around ) :
- .to run around something بە مانای ئەوە دێت کە بە شێوەیەکی بازنەیی بە دەوری شتێکدا بخولێیتەوە.
.The dog ran around the tree
- to run around somewhere بە مانای چوون بۆ چەندین شوێنی جیاواز بۆ ئەنجامدانی کارێک. ( واتایەکی ئیدیۆماتیکی) .
.I spent the day running around downtown
٢-فرمان و ئامرازی پەیوەندی ( run into ) :
-to run into something or someone بە مانای پێکدادان ( خۆلێدان ) لە کەسێک یان شتێک. ( مانایەکی ئاسایی).
.The car ran into the truck on the busy street
- To run into someone بە مانای بینینی کەسێک بە صدفە . ( واتایەکی ئیدیۆماتیکی) .
.I ran into my friend in a restaurant yesterday
٣- فرمان و هاوڵفرمان و ئامرازی پەیوەندی ( run around with ) :
- to run around with someone بە مانای ئەو هاوڕێیە لەگەڵ کەسێک یان گروپێک وە بەیەکەوە کارێک دەکەن ( واتایەکی ئیدیۆماتیکی) .
.The boy is running around with a bad group of people
هەندێک لە دەربڕینە ئیدیۆماتیکیەکان بە شێوەی نیمچە رستە لەگەڵ چەند وشەیەک دروست دەبن کە هەر وشەیەک شوێنی جێگیری هەیە لە دەربڕینەکە. بۆ نمونە:
A chicken with its head cut off بە مانای بۆ ئەملا و ئەولا دەچێت بەبێ ئامانج ( سەری لێ شێواوە ) .
.I ran around like a chicken with its head cut off as I prepared for my holiday